گه‌ڕانه‌وه

هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل و هەڵوەستەیەک:هەڤاڵ رەحمان
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:34 ]

هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل بە شێکە لە چالاکیەکانى و بارزگانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لەم ساڵانەى دواییدا بەرفراوانى بە خۆیەوە بینیوە ئەگەر سەرنج بدەین ڕۆژانە لە سنورەکانى هەرێمى کوردستانەوە دەیان شەحنى ئۆتۆمبێل دەگاتە کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژیش پێشانگا و کۆمپانیاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل لە زیاد بوونە ئەمەش هەر چەندە لایەنێکى پۆزەتیڤى (ئیجابى) ڕەوشى ئابورى هەرێمى کوردستان دەر دەخات بە هۆى باش بوونى گوزەران و ئاستى داهاتى تاک بوەتە هۆى ئەوەى زۆرینەى هاووڵاتیان تواناى کڕینى ئۆتۆمبێلیان هەبێت و ببنە خاوەنى ئۆتۆمبێل هەروەها فرۆشتنى بە قست لە لایەن کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبێل فاکتەرێکى ترە بۆ ئەوەى هاووڵاتیان ببنە خاوەنى ئۆتۆمبێل و سەقامگیرى ڕەوشى ئاسایش و سیاسى هەرێمى کوردستان هۆکارى ترە بۆ فراوان بوونى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل  لە کوردستان وێڕاى ئەوەى جموجۆلى هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل بە شێکى ژیاری یە لە جموجۆلى بازرگانى هەرێمى کوردستاندا بەڵام هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستاندا جێ ى هەلوەستە و سەرنجە بۆ نموونە بە پێ ى لێدوانى بەرێز بەر پرسى کاروبارى گومرگى (حاجى ئۆمەران) وەک لە لاپەرە (13)ى ڕۆژى 1/11/2009 رۆژنامەى هەولێر بڵاو کراوەتەوە تەنها لە ماوەى یەک مانگدا (1759) ئۆتۆمبێلى هاوردەى هەرێمى کوردستان کراوە  ئەو ژمارەیە جێ ى سەرنج و هەلوەستەیە ئایا دەبێت لە دەروازەى (إبراهیم خلیل) و (باشماغ) و (دەروازەکانى تر) چەندین هەزار ئۆتۆمبێلى تر هاوردە کرابێت.هەر چەندە داهاتێک بە هۆى گومرگ کردن و نرخى ژمارەى تابلۆى ئۆتۆمبێل بە دەست دێت بەڵام لە لایەکى تر دەبێتە هۆى چونە دەرەوەى بەشێکى زۆرى سەرمایەى کوردستان بۆ دەرەوەى ووڵات بێ ئەوەى هیچ بەر هەمێکى هەبێ بۆیە رۆژ بە رۆژ جەنجالى و زیاد بوونى ئۆتۆمبێل لە کوردستان بەر چاوتر دەبێت هەر چەندە شەقام و رێگاکانیش فراوان کراون بەڵام بەهۆى زۆرى هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل کێشەى جەنجالى شەقامەکان لە زیاد بووندایە . وە ئەگەر سەرنج بدەین ووڵاتانى ئەوروپا و تەنانەت ووڵاتانى (ئێران و تورکیا و سوریا و ئوردن و ... هتد) چەندین مەرج و کۆت و بەندى قانونى دانراوە بۆ سنوردار کردنى هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل وەک بەرزى گومرگ و هەروەها بەرزى نرخى ژمارەى یابلۆ و بەرزى تێچوونى وەرگرتنى مۆلەتى لێخورینى ئۆتۆمبێل بۆیە پێویستە وەزارەتى ناوەخۆ و وەزارەتى دارایى و لایەنە پەیوەندارەکان لایەنە خراپەکانى ئەو لێشاوەى هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل لەبەر چاو بگرن و چونکە ئەو لێشاوەى هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل چەندین ژیانى خراپى لێ دەکەوێتەوە وەک:  1- چونەدەرەوەى بە شێکى زۆرى سەرمایەى ووڵات بێ ئەوەى هیچ بەرهەمێکى لێ بێتە دى ئەمەش لە رووى ئابوریەوە زیانێکى گەورەیە.2- کاریگەرى خراپى لەسەر ژینگەمان هەیە و ئەوەش وا دەکات نەخۆشى و پەتایەکان زیاتر بن و ئەمەش زیانى گیانى و ئابورى لێ دەکەوێتەوە.3- بە هەر دەرچوونى خەرجیەکى زۆر لە سەرمایەى ووڵات بەهۆى بەنزین خەرجیەکانى ئۆتۆمبێل.4- بەهۆى زۆر بوونى ئۆتۆمبێل رووداوەکانى هاتووچۆ و زیاتر دەبن و زیانى ئابورى و مرۆیى زیاتر دەکات. بۆیە پێویستە بۆ سنوردراکردنى هاوردە کردنى ئۆتۆمبێل چەندین ڕێوشوێن و ڕێکارى قانونى و گومرگى دابنرێت وەک .1- بەرز کردنەوەى ڕێژەى گومرگ لەسەر ئۆتۆمبێل بە پێ ى بەهاى ئۆتۆمبێل .  2- بەرز کردنەوەى خەرجى ژمارە کردنى ئۆتۆمبێل بەپێ ى جۆرى ئۆتۆمبێل و قەبارەکەى .3- رێگە گرتن و هاتنى ئۆتۆمبێل مۆدیل کۆن و تەنها لە (2009) بەسەرەوە.

بەڵام لەگەل ئەوەشدا پێویستە هاوردە کردنى جۆرەکانى قەلاب و تراکتۆر و ئۆتۆمبێلى بارهەلگر و ...هتد لەو جۆرانەى دەچنە نێو بوارى پێویستەوە دەچنە بوارى هۆکارى بەرهەم هێنانەوە دەبێ لەو مەرج و رێنماییانە بە دەربن بەمەش دەتوانین سنورێک بۆ هاوردە کردنى لێشاوى ئۆتۆمبێل دابنرێت ئەگینا وا بروات شەقامەکانى کوردستان توشى خنکان و جەنجالى تەواو دەبێ جگە لەوەى لە ڕووى ئابوریەوەش سەرمایەکى زۆرمان بە فیرۆ دەروات.
 ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى ئابوریناسى کوردستان

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani