|
|

19 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 10:38 ]
له‌لێدوانێكدا ئه‌ستێره‌ی جوانی سینه‌مای ئوسترالی نیكۆل كیدمان بۆ گۆڤاری (British go) ئینگلیزی، دانیبه‌وه‌دانا كه شووكردنی به‌ئاكته‌ری سه‌رنجڕاكێش توم كروز هه‌ڵه‌بووه‌و گوێی بۆ ئامۆژگاری كه‌سه نزیكه‌كانی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نه‌گرتووه كه ئاگاداری‌یان كردۆته‌وه، گه‌ر شوو به‌توم كروز بكات كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م داهاتووی هونه‌ری. نیكۆل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ژیانى له‌هولیود-دا له‌وپه‌ڕی خۆشیدابووه، به‌لام (10) ساڵی ته‌مه‌نی شووكردنی له‌گه‌ڵ ئاكته‌ر (top gun) به‌ماوه‌یه‌كی دیكتاتۆری وه‌سفده‌كات. نیكۆڵ هه‌موو ئه‌و یادگارییانه‌شی كه له‌ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ توم كروز-دا نوسیوویه‌تی سووتاندووه، بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ی ژیانی پێشووی له‌بیر بكات، شووی به‌گۆرانیبێژی ئوسترالی كیت ئوربوون كردووه.
|
|
|