به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "موزیكی ئێمه"، خۆشكی "مایكل جاكسۆن" له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه ده‌بێت دكتۆر "كنراد مووری" پزیشكی تایبه‌تی "مایكل" وه‌كو به‌رپرسی مه‌رگی ئه‌و ئه‌ستێره ناوداره بناسرێت.
"جانێت جاكسۆن" له وتوێژێكی ته‌له‌فزیونیدا رایگه‌یاند: "پێم وایه دكتۆر مووری، دوای ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، نابێت رێگای پێ بدرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری پزیشكی".
له لایه‌كی دیكه‌وه، پارێزه‌رانی دكتۆر "مووری" ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، دكتۆر "مووری" له‌و رووداوه دا، تاوانبار نییه.
دوایین هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به "مایكل جاكسۆن" ئه‌وه‌یه كه ئاماره فه‌رمییه‌كان ده‌ریانخستووه، رێورِه‌سمی به خاك سپاردنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كرابوو.