|
|

17 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:20 ]
به‌كاریگه‌ری مانگ و جه‌ژنی ره‌مه‌زان و نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربان رۆژ به‌رۆژ نرخی كۆشتی سور گرانتر ده‌بێت،ئه‌وه‌ش هاووڵاتیانی نیگه‌ران كردوه، له‌مباره‌یه‌وه "موحه‌مه‌د قه‌ساب" خاوه‌نی گۆشتفرۆشی "مه‌ریوان" له بازارِی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر وتی: نرخی گۆشتی سور له مه‌یدان گرانبووه و بۆیه لای ئێمه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه. وتیشی: ئێمه له "مه‌یدان" ئاژه‌ڵی زیندوو كیلۆی به 5.5-6هه‌زار دینار ده‌كرِین. له‌ده‌ره‌وه ئاژه‌ڵی زیندوو دێت
له‌لای خۆشیه‌وه، به‌رِێوه‌به‌ری گشتی هه‌نارده و هاورده له وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان "ئیسماعیل موحه‌مه‌د مه‌حمود" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وام مۆڵه‌ت به‌هێنانی ئاژه‌ڵی زیندوو و ماسی زیندوو ده‌ده‌ین به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌بێت. وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی بهێنرێت، ده‌بێت برِوانامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵدابێت كه لێوه‌ی هێنراوه هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و جێگایه نه‌خۆشی ئاژه‌ڵی تێدا بڵاونه‌بووبێته‌وه، هه‌روه‌ها پشكنینی بۆ كرابێت، ئنجا لێره‌ش له فرِۆكه‌خانه گل ده‌درێنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك و ده‌پشكێنرێن و دواتر كه له پشكنین ده‌رچوون رێگه ده‌درێت ببرێنه بازارِ. بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گۆشت دابه‌زێت پێمان باشه ئاژه‌ڵً هاورده بكرێت له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان "عه‌زیز ئیبراهیم عه‌بدۆ" ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لایه‌نی ته‌ندروستی مۆڵه‌ت بده‌ن بۆ هێنانی ئاژه‌ڵی زیندوو، ئێمه رێگری ناكه‌ین و پێمان باشه ئاژه‌ڵ بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سور دابه‌زێت. سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق "شێخ موسته‌فا" ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژی رابردوودا نوسراوی پشتگیریمان كردوه بۆ بازرگانان تاوه‌كو له‌رِێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه ئاژه‌ڵی زیندوو بێنن، وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن له وڵاتی ئوسترالیاوه هاورده ده‌كرێن. "ئاژه‌ڵی زیندوو ده‌برێته ده‌ره‌وه"
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش، "موحه‌مه‌د قه‌ساب" پێی وایه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاژه‌ڵ ده‌برێته ده‌ره‌وه به تایبه‌تی بۆ ئێران و سعودیه و ئه‌وه‌ش ده‌بێت رێی لێبگیرێت، هه‌روه‌ها داوایشیكرد حكومه‌ت نرخ له سه‌ر گۆشی ئاژه‌ڵی زیندوو له "مه‌یدان" دابنێت تاوه‌كو نرخی گۆشت هه‌رزان بێت، كه‌چی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی هه‌نارده و هاورده له وه‌زاره‌تی بازرگانی ره‌تیكرده‌وه كه رێگا به بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاژه‌ڵی زیندوو درابێت و وتی: مۆڵه‌ت ناده‌ین ئاژه‌ڵی زیندوو ببرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌ڵكو له‌ناوخۆدا نرخه‌كه گران كراوه.
ئه‌وه‌ی زیاتر هاووڵاتییانی نیگه‌ران کردووه ئه‌وه‌یه ئێستا نرخی گۆشت له شاری هه‌ولێر‌دا له لێواری 15 هه‌زار دیناردایه، جگه له‌وه‌ش له شارێکه‌وه بۆ شارێكی دیکه‌ی هه‌رێم نرخه‌کانی جیاوازییان هه‌یه.
|
|
|