گه‌ڕانه‌وه

پڕۆژەی‮ ‬سروودی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬راگەیەندرا‮ ‬
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 21:19 ]

دلێر ئیبراهیم‮: ‬
بەچاودێری‮ ‬سەفین موحسین دزەیی‮ ‬وەزیری‮ ‬پەروەردە لە ئاهەنگێكدا پڕۆژەی‮ ‬ئەلبومی‮ ‬سروودی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬راگەیەندرا‮. ‬دوێنێ بەچاودێری‮ ‬وەزیری‮ ‬پەروەردە و بەئامادەبوونی‮ ‬نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر ژمارەیەك لە راوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی‮ ‬وەزارەت،‮ ‬لە ئاهەنگێكدا پڕۆژەی‮ ‬ئەلبوومی‮ ‬سروودی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬راگەیەندرا،‮ ‬بۆ پەرەپێدانی‮ ‬بابەتە هونەرییەكان و بایەخدانی‮ ‬زیاتر بەسروودی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە قوتابخانە و خوێندنگەكانی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬سەرەتای‮ ‬ئاهەنگەكە بەسروودی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬ئەی‮ ‬رەقیب و دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستان دەستی‮ ‬پێكرد‮. ‬پاشان لەوتەیەكدا بەم بۆنەیەوە وەزیری‮ ‬پەروەردە دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬سرودی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەلەكەمان بەشێكی‮ ‬گرنگ لەخەبات و مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬سەرەوەریی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد پێكدەهێنێت و ئاوێنە و رەنگدانەوەی‮ ‬رۆژانی‮ ‬پڕ‮ ‬لەشانازی‮ ‬گەلەكەمانە هەروەها وەزارەتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەروانگەی‮ ‬بایەخدان بەكلتوور و رۆشنبیریی‮ ‬نەتەوەییمان،‮ ‬بایەخێكی‮ ‬بەرچاو بەهونەر و وێژەی‮ ‬كوردی‮ ‬دەدات و جێگەی‮ ‬خۆشحاڵییە ئەم ئەلبوومە،‮ ‬كە لە هەشت سروودی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پێكهاتووە لەسەرەم قوتابخانە و خوێندنگە بنەڕەتییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬وەكو پرۆگرام و میتۆدی‮ ‬خوێندن پەیڕەو دەكرێت‮. ‬لەمیانی‮ ‬ئاهەنگەدا چەندین سروود و گۆرانی‮ ‬و چالاكی‮ ‬هونەری‮ ‬پێشكەش كران،‮ ‬پاشان بەیاوەری‮ ‬ئامادەبووان،‮ ‬بەشداری‮ ‬لە چالاكییەكی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬و كلتووری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەلەكەمان كرد،‮ ‬كە لەلایەن قوتابی‮ ‬و خوێندكارانی‮ ‬دواناوەندی‮ ‬رۆزاكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬ئامادەكرابوو،‮ ‬پاشان چەند پەیڤێكی‮ ‬لەتۆماری‮ ‬قوتابخانەكەدا تۆماركرد‮.‬

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani