|
|

04 تشرینی دووهم, 2009 [ 12:22 ]
سەهین نوعمان موفتى لەگەلڕ پێکهێنانى کابینەى شەشەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، کە رۆژى 28/10/2009 لە پەرلەمانى کوردستانەوە لە لایەن پەرلەمانتاران متمانە درایە کابینەى شەش و دکتۆر بەرهەم و جێگرەکەى و سەرجەم وەزیرانى کابینەى نوآ ، سوێندى یاساییان خوارد . ئیتر خەڵکى هەرێمى کوردستان لە داهاتوودا چاوێکیان دەبێتە (دە) چاو و بە بەردەوامى دەبن بە زوومى کامێرا لە سەر کابینەکەى دکتۆر بەرهەمەوە ، لێ هەبوونى ئۆپۆزسیۆنیش لەم کابینەیەدا چاودێرییەکى رەهاى دەبێت لەسەر دەسەڵاتى جێبەجێکردن ، و هەموو لایەک بە ووردى بە دواداچوون لەسەر کارو چالاکییەکانى دکتۆر ئەنجام دەدەن. جەنابى دکتۆر بەرهەم ، ئەگەر لەسەر ئەو پەیمان و سۆزانەى کە بەر لە بەرێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردن واتە لەکاتى بانگەشەکەدا بۆ بەرنامەى کارو پرۆگرامى لیستەکەى ( کوردستانى ) لە رێگەى شاشەى تیڤییەکان بە خەڵکى هەرێمى داوە ، کار بکات ، ئەوا بە دڵنیاییەوە بەرهەمى دەبێت ، هەروەک لە دواهەمین وتاریشى لەکاتى وەرگرتنى پۆستەکەى هەمان بەڵێن و پەیمانى بۆ کوردستانیان دووبارە کردەوە ، کەواتە دەکرێ بڵێین نەخشەى ووردبوونەوەو بەدواداچوون ئەمرۆ لە هەرێمى کوردستان گۆرانکارییەکى زۆرى بەسەردا هاتووەو ئەم گۆرانکارییەش دەگەرێتەوە بۆ ساتەوەختەکانى کابینەى پێنجەم . یەکێک لە چاوەروانکراوەکانى دیکەى ئەمرۆ لە دکتۆر بەرهەم ، مامەڵەکردنییەتى لەگەلڕ میدیادا ، تاچەند سەرۆکى حکومەتى کابینەى شەش دەتوانێت بە شێوازێکى دۆستایەتى و لێکنزیکى ، مامەڵە لەگەلڕ راگەیاندکاراندا بکات و ، بتوانێت خۆى لە لێدوان و دیمانە دوور نەخاتەوە ، چونکە ئەمرۆ راگەیاندن لە هەرێمى کوردستاندا تایبەتمەندییەکى ئەوتۆى هەیە لە گۆرەپانى سیاسى و هاوکێشەکانى دیکەدا . خاڵێکى دیکە کە ئەمرۆ بوونى هەبێت و کاریگەرى لەسەر کردارو جوڵانەوەى دکتۆر بەرهەم هەبێت کێشەى نێو حزبەکەیەتى ، تا ئەم ساتەوەختە خەریکى پلینیۆمن ، بە مەبەستى رێکخستنەوەو نوێبوونەوەى رێکخستنەکانى حزبەکەى ، تۆبڵێیت ئەمە کاریگەریی نەبێت و نەبێتە هۆى دواخستنى جێبەجێکردنى پرۆژەکانى کابینەى شەش و دواکەوتنى سۆزو بەڵێنەکانى جەنابى دکتۆر ؟ تێبینى : ئەم وتارە لە ژمارە (410) ى 3/11/2009 رۆژنامەى میدیا بڵاو بۆتەوە
|
|
|