گه‌ڕانه‌وه

هاوڵاتیان ستایشى کارەکانى کابینەى پێنجەم دەکەن و هیواى نوێشیان بەکابینەى شەشەم هەیە
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
04 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 10:58 ]

راپۆرت/پەرى عومەر
دوابەدواى  ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و تەشکیل کردنى حکومەتى نوێ و کابینەى شەشەم ،هاوڵاتیان بەتامەزرۆیەوە چاوەرێ ى جێبەجێکردنى بەڵێنەکانى حکومەتن، لەم نێوەندەداهاوڵاتیان بەخۆزگەوچاوەروانیەوە دەمى داواکاریەکان لەحکومەتى نوێ دەکەن و سوپاس و ستایشى کابینەى پێنجەم دەکەن ، لەم راپۆرتەى نێو هاوڵاتیان زیاتر ئاشنایى قسەو وتەکانیان دەبین . حکومەتى هەرێمى کوردستان بایەخى بەخوێدن ناردنەدەرەوەى قوتابیان لەکابینەى پێنجەم دا  لەنجەعلى کەقوتابى کۆلیژى ئاداب گووتى : کابینەى پێنجەمى حکومەتى هەرێم گرنگى زۆرى بەخوێندن داوە هیواى لەدڵى گەنج و قوتابیان چاند، بەوهۆیەوە قوتابیان بەئومێدەوە دەرواننە داهاتووى خۆیان هەروەها وەرگرتنى قوتابیان لەزانکۆکان کردنەوەى چەندان بەش و کارى نوێ ، ئەمانەدەستکەوتى گرنگن ،هیوادارم کابینەى شەشەم حکومەتى هەرێم تەواوکەرى کارەکانى کابینەى پێنجەم بێ .
هەروەهاحکومەتى هەرێم گرنگى بەچاکردنى بەشەناوەخۆیەکان داوە سیروان عبدولکریم  کەقوتابى بەشى ناوخۆى کوران لەهەولێرگووتى ئێمەسوپاسى کابینەى بەریز نێچیرڤان بارزانى دەکەین کەهەوڵى زۆرى داوە بۆجێبەجێکردنى خواستەکانى داواکارم ئەوکەم و کوریانە کەماوە کابینەى شەشەم پێ هەڵسێ و چاکیان بکات ، ئێمە لەبەشى ناوەخۆییەکان کێشەمان هەبوو سەرەتا بەڵام لەسایەی حکومەتى هەرێم چارەسەر بوو وەلازمیئەئێمەى هاوڵاتی و قوتابیانیش رێز لەدەسکەوت و کارەکان بگرین .
هەروەها محمودئاژگەیى کەدوکاندارێکى نێو بازاربوو گووتى :کابینەى پێنجەمى حکومەتى هەرێم خزمەتى زۆرى کرد کاک نێچیرڤان هەوڵى زۆرى دا وەهیواى لەش ساغى بۆدەخوازین نەک هەرمن بەڵکو هەموودوکاندارەکانى ناوبازار چونکە رێکخستنەوەى شێوازى دووکانەکانى بازار لەسەر شێوازى مۆدێرن  و ئەو بینا تازەو نوێیانە ماناى پێشخستنى شارەکەو پایتەخت بوو ،هەروەها هەمیشە هاتنى کەل و پەل لەسنوورەکان  دانانى چاودێر لەنەهاتنى کەل و پەل ئێکس پایەر و بەسەرچوو هەنگاوى گرنگ بوون هیوادارین کابینەى شەشەمیش وەک کابینەى پێنجەم دڵسۆزبێ .ئەمیر عمر کەدوکاندارێکى تر بوو گووتى :حکومەتى هەرێم گرنگ نیە چ لایەنێک بێ یاخود کێ بێ گرنگ ئەوەیە خزمەت بکات ، کابینەى پێنجەم کۆمەڵێک کاری گرنگى کرد بەڵام کۆمەڵێک شتیش ماوەتەوە بۆکابینەى شەشەم پێویستە ئەو بەڵێن و پەیمانانەى لەکاتى هەڵبژاردنەکان بەخەڵک دەدرێن بهێتە دى ، تاکو ەمتمانەى هەمیشەیى خەڵک لەدەست نەدەن ، لەگەڵ ئەوەش وەک کوردێک شانازى بەکەسایەتى نیچیرڤان بارزانى دەکەم بەراستى سەرۆک وەزیرانێکى لێهاتوو بو: ـ
توانا سەید گوڵ کەکریارێکى جل و بەرگ بوو گووتى :
من وەک گەنجێک چاوەرێم کابینەى شەشەم کە د.بەرهەم سەرۆکێتى کابینەیەکى سەرکەوت و بێ هیوادارم حکوممتێکى خەمخۆرو ووردەکارمان  هەبێ ، بۆئەوەى بتوانێ زیاتر خزمەت بەکێشەکانمان بکات.  سوهام رەسوول کەئافرەتى ماڵە گووتى حکومەتى هەرێم لەگەڵ ئەوپەرى ستایشم بۆى  لەکابینەى پێنجەم خزمەتى زۆرى کردووە ،بەتایبەت لەمەسەلەکانى ئافرەتان کەبەرێوبەرایەتیەکرد دامەزراند تایبەت بەپاراستنى ژنان ،نەهێشتنى تووندو تیژى دەستکەوتێکى گرنگە ،بەڵام پێویستە زیاتر هەوڵ بدرێت لەکابینەى شەشەم بۆمەسەلەکانە ئافرەتان و یەکسانى کۆمەڵگە، لەکۆتایى راپۆرتەکەماندا ئاسۆێدیق کەمامۆستاى دواناوەندى بوو گووتى !بێگومان هەموو هاوڵاتیەک حەزبەخۆشگوزەرانى  دەکات لەسایەى حکومەتەکەى ئێمە خۆشگوزەرانین لەسایەى حکومەت و ئازادى ، کابینەکەى نیچیرڤن بارزانى زۆر شتى کرد ، هیوادارم کابینەى د.بەرهەمیش بەرهەمهێًنى زیاتر بێ لەوەدى هێنانى خەون و ئامانجەکانى هاوڵاتیان.

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani