گه‌ڕانه‌وه

ئۆپۆزسیۆنى مەدەنى دەستکەوتى کێیە؟
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
02 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 10:38 ]

مەڵاهەندرێن  


ماوەیەکە لیستى گۆران و ئەندام پەرلەمانەکانى ئۆپزسیۆن بێ ئاگایانە شانازى بەوبارودۆخە تازەو  دەرکەوتنى ئۆپۆزسیۆنى  شارستانى دەکەن و وەک دەستکەوت بۆخۆیان باس لەودیاردەیە دەکەن ، بەڵام کارى ئەم برادەرانە  بەبەردەوامى شێواندنى راستیەکانە، چونکە یان نایزانن ، یانیش دەیزانن ، بەڵام خۆل لەچاوى خەڵک دەکەن ، ئەوتە دەرکەوتنى ئۆپۆزسیۆنى شارستانى ومەدەنى لەهەر ووڵاتێک ،چاکەو فەزڵەکەى بۆ دەسەڵات دەگەرێتەوە و  وەک سەرکەوتنێک بۆحزبى  باڵا دەست لەمێژووى بنیات نانى دیموکراتى تۆمار دەکرێت ، ئەوە دەسەڵاتە رێگەى داوە دەنگە جیاوازەکان بەشێوەیەکى سروشتى شوێنى خۆیان لەناو پرۆسەى سیاسیدا بکەنەوە ، ئەوە دەسەڵاتە تەواوى ئازادیەکانى فەراهەم کردوە و زەمینەى لەدایک بوون و کەوتنە سەرپێى ئۆپۆزسیۆنى رەخساندوەو وا ئێستا لەناو پەرلەمان دارە دارەى پێدەکات، لەهەر وڵاتێک ئەگەر دەسەڵات ئامادەیى تێادا نەبێت مەدەنیانە مامەڵە لەگەڵ ئاراستە جیاجیاکان بکات و ئازادیەکان دەستە بەر نەکات ، ئەوە هەرگیز ئۆپۆزسیۆنى مەدەنى ناتوانێ بچوکترین هەناسە بدات، بۆیە ئەوەى  ئەمرۆ لەکوردستان هاتۆتە بەرهەم ، ئەوە گۆران و پێشکەوتنى ئەقڵیەتى سیاسى هێزى دەسەڵاتدارى کوردستانەو  فەزڵ وچاکەى دەرکەوتنى ئۆپۆزسیۆنى شارستانى لەگۆرەپانى سیاسیدا تەنهاو تەنهابۆ سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە ، نەک بۆ هێزى ئۆپۆزسیۆن، ئەویش بەو پێوەرەى کە دەرکەوتنى ئۆپۆزسیۆنى مەدەنى ،خۆى ئەنجامە ، نەک هۆکار. ئەوان تەنها سود وەردەگرن لەو بەخشیشە دیموکراتیەى دەسەڵات و ئەو پێشکەوتنە سیاسیەى  لە کوردستان جێگیر بووە، کە دەکرێت بلێین بەرهەمى پێشکەوتنێکى سروشتیانەى عەقڵیەتى سیاسى هەردوو حزبى دەسەڵا ت دارە ، مێژووش ئەم راستیە تۆمار دەکات، کەچى لایەنى ئۆپۆزسیۆن زۆرجار دەرکەوتنى ئەودیاردەیە بەدەسکەوتى خۆى دەزانێ و وانیشان دەدات کە ئەوان دەسەلاتییان ناچارکردووە بۆ ئەوەى ئەم بارودۆخەلە کوردستان بێتە ئاراوە.بەڵام راستیەکەى ئەوەیە کەلەسەرەوە باسمان کرد،نەک ئەوەى برادەرانى ئۆپۆزسیۆن باسى دەکەن.  

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani