گه‌ڕانه‌وه

نێچیرڤان بارزانى ... پیاوێکى تر لە مێژووى کورد
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
02 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:28 ]

سەهین نوعمان موفتى
ئەگەر بە بەراورد لەگەلڕ گەورە سەرکردەکانى وڵاتانى جیهان هەڵسەنگاندنێک بۆ نێچیرڤان بارزانى بکەین ، بەتایبەت لە ماوەى ئەو چەند ساڵەى رابردوو دا کە پۆستى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لە ئەستۆدابووە ، دەبینین هەگبەى خزمەتگوزارییەکەى پڕ بووە لە هزرو خۆ ماندووکردنى پڕ شەو نخونى لە پێناو ئەم گەل و نیشتیمانە کە بەرێژەى زیاتر لە 80% توانیویەتى لە هەموو ئاستێک و سەرجەم بوارە جیا جیاکان ، وڵات بەرەو پێش ببات و پاشکۆیەکى بۆ داهاتوو درووست کردووە ، تا کورد بمێنێت سوودى لێ دەبینێت .
نێچیرڤان بارزانى  لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و بەتایبەت لەلایەن وڵاتانى ئەمەریکاو ئەوروپاى رۆژئاواوەش و بگرە وڵاتانى دیکەى جیهانیش ، لە هەر سەفەر کردنێکدا و یان هەر سەردانێک بۆ هەریەکێک لەم وڵاتانە توانى زۆرترین رێژەى کۆنتاک لەگەلڕ وڵاتان درووست بکات و لە هەموو بوارێکدا  و لە کلتوورو یاساى  هەر وڵاتێکدا نموونەیەک بۆ هەرێمى کوردستان فەراهەم بکات ،  کەواتە نێچیرڤان بارزانى وەکو کەسایەتییەکى چارەنووسسازى گەلێک و میللەتێک ناسراوە و لە هەر شوێنێکى بڕیاردان و هەر پۆستێک کار بکات ئەوا خەڵکى کوردستان چاوى بڕیوەتە کارەکانى و چاوەرێى ئاییندەى گەشترى لێ دەکەن . نمونەى زیندووش هەبوونى ئەو کونسوڵخانانەى وڵاتانە لە هەولێرى پایتەخت ، کە ئێستا وڵاتانى دیکەش لەهەوڵى ئەوەدان نوێنەرایەتى خۆیان لە هەرێم هەبێت .
نێچیرڤان بارزانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى توانى ئامانجەکانى گەلى کورد و چارەنووسى ئەم نەتەوەى کە کوردى زبانییەتى بە وڵاتانى زلهێزو دەسەڵاتدارانى جیهانى زیاتر بناسێنێت ، بۆیە لەم بارودۆخ و گوزەر کردنى ئەزموونى چەند ساڵەى کابینە یەک لەدوا یەکەکانى کوردستان ، جێگەى خۆیەتى بڵێین نێچیرڤان بارزانى کەسایەتییەکى دیکەى شکۆدارە لە مێژووى گەلى کوردمان .
ئەگەر بە ویژدانەوە کە بڕوانین لە ساتە وەختەکانى دەسەڵاتى جێبەجێکردنى نێچیرڤان بارزانى بەچەندین قۆناغى سەخت و دژواردا تێپەرى لەوانە ( بوونى دوو ئیدارەیى و یەکخستنەوەیان ، رەخنەى بەردەوامى رۆژنامەنووسان ،  هەبوونى کێشەو ئارێشە لەگەلڕ حکومەتى مەرکەزى ) و چەندین ئارێشەى سیاسى دیکە لە گۆرەپانى سیاسى کوردستاندا ، لەسەرو هەموو ئەوانەوە ، نێچیرڤان بارزانى توانى هەرێمى کوردستان بەرو قۆناغێکى نوێ و هاوچەرخ بەرێت هەر لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەى ژێرخانى ئابوورى و پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاو دەستەبەرکردنى مافەکانى مرۆڤ لەسەرووى هەموویانەوە ئافرەتان و منداڵان و  پرۆسەى تەندرووستى و  خوێندن و هتد ...
لەکۆتاییدا جێگەى خۆیەتى ئاماژە بەوەش بکەین کە نێچیرڤان بارزانى داهێنەرو بونیاتنە رى پرۆسەى شەفافییەت و دیموکراسى بوو لە کوردستان ، هەر بۆیەش قۆناغى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان بە بەراورد لە گەڵ ساڵانى رابردوو دیموکراسییەتێکى بەرچاوى پێوە دیارە بگرە لە هەبوونى ئۆپۆزسیۆن و راى جیاوازو دەنگو رەنگى جیاواز ، کەواتە نێچیرڤان بارزانیش پێگەى تایبەتى خۆى هەیە لە مێژووى گەلى کورد .

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani