|
|

31 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 09:36 ]
هه‌وراس ڕه‌فیق: وه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین که ئێواره‌ی27/10/2009به‌رێز(نێچیرڤان بارزانی) ووتاری کۆتایی هاتنی کابینه‌ی پێنجه‌می پێشکه‌ش کرد دیاره خه‌ڵکی دڵسۆز و به‌ئه‌زمونی گه‌لی کورد هێچ کات نه‌یان ده‌ویست گوێبیستی کاره‌کانی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بن به سه‌رۆکایه‌تی به‌رێزیان ئه‌م پیاوه به ئه‌زمونه که ئه‌ندازیاری گه‌شه‌ی سیاسی و ئابوری ڕوشنبیری.... هتد بووه له هه‌رێمی کوردستان ، به شاره‌زایی خۆی سه‌لماندی کاتێک سه‌یری خزمه‌ت گوزاری و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کوردستان ده‌که‌ین له سه‌رجه‌م بواره‌کان ، ناتوانین پێناسه‌ی ئه‌م پیاوه ژێر‌و به ئه‌زمون و لێهاتووه بکه‌ین وه به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ووڵاتێکی پێشکه‌توو خاوه‌ن سیاده سه‌روه‌ری به‌هێز له بواره‌کانی ئابووری و پیشه‌سازی و به‌رهه‌م هێناندا ، هه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه کارایه ی جه‌نابیان بوو وای کرد به‌م شێوه‌یه به‌ره‌و پێش به‌چێ ، که ووڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپایی به‌سه‌رسورمانه‌وه سه‌یری به‌ره‌و پێشبردنی کوردستان بکه‌ن ، له‌سه‌رجه‌م بواره جیاجیاکاندا پێشنیاریان بۆ حکومه‌تی عێراقی فێدراڵ یه‌وه بوو که سود له ئه‌زمون و به‌ره‌و پێشچوونی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرن ، به‌ڵام جێگای باسه کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئایهبهبێ پشتیوانی و لێهاتوویی به‌رێزیان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ؟ خۆم با دڵنیاییه‌وه پێ تان ئه‌ڵیم نه‌خێر سه‌رکوتوو نابێت وه‌ک به‌رێز د.به‌رهه‌م له‌کاتی راسپاردنی بۆ پێکهینانی کابینه‌ی نوێ یه‌وه‌ی ناشارده‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌م ده‌ستکه‌وته گرینگانه‌ی له کابینه‌ی پێشوو له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێز نێچیرڤان به‌ده‌ست هاتوون وه خزمه‌تی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانی پێکراوه به‌بێ جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زه‌کان ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌روانینه په‌یوه‌ندیه‌کانی ئقلیمی پێ ی سه‌رسام ده‌بێن چونکه هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێمان ئه‌کرد که‌سه‌روه‌ری هه‌رێمی کوردستان پێشیل بکه‌ن ڕێگر بوون له‌به‌رده‌می ووڵاتانی ئه‌وروپا که نوسینگه و کونسوڵ خانه‌کانیان له کوردستان بکه‌نه‌وه وه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان ده‌خسته پێش جوڵه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهه‌م هێنان به‌ڵام ئه‌مرۆ که ده‌بینین له سایه‌یی سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی ئه‌م زاته که وایکرد ووڵاتانی ئیقلیمی به بیرخۆیان دابینه‌وه وه‌ک ئێستا که ئه‌بینین ووڵاته‌کان پێشبرکیانه بۆ کردنه‌وه نوسینگه‌و کونسوڵ گهریهکانیان له کوردستاندا وه به‌شداری کردنیان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستانوهاتنی چه‌ندین به‌رپرسانی باڵا بۆ هه‌رێم که پێشتر ئاماده نه‌بوون پێشوازی له شاندی کوردی بکه‌ن به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه خۆیان سه‌ردانی هه‌رێم ئه‌که‌ن،هه‌ر زوو ووڵاتانی ئه‌وروپا به لێهاتووی و سیاسه‌تی به‌ئه‌زمونی به‌رێز نێچیرڤانیان گه‌یشتن به‌سه‌رسورمانه‌وه ده‌یانروانییه شاره‌زای و کارامای یه‌م مرۆڤه ، ئه‌مه‌ش وای کرد هه‌رێمی کوردستان له‌رووی کرانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپی به‌گشتی ئاستێکی زۆر به‌هێزو به‌خۆوه ببینێت بۆیه کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم پێویستیکی زۆریان به ئه‌زمونی لێهاتووی چه‌ندین ساڵه‌ی سه‌رۆکی کابینه‌ی پێج هه‌یه له‌سه‌رجه‌م بواره گرینگه‌کاندا ، ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه سه‌لماندی که کابینه‌ی تری حکومه‌تی هه‌رێم پێویستیان بهشارهزیی و کارامای ئه‌م پێاوه هه‌یه نه‌ک به ته‌نیا کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستان .
|
|
|