|
|

29 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 09:12 ]
شێرکۆ حه‌بیب له وته‌یه‌کی بایه‌خ دار و سه‌رده‌مانه‌دا رێزدار نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان کۆتایی به کابینه‌ی پێنجه‌م هانی، و ێرای پیرۆزبایی له سه‌رۆکی حکومه‌تی نوێ و کابینه‌که‌ی ، پشتگیری و هاوکاری خۆشی ده‌ربری بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه‌کانی حکومه‌ت. بێ گومان له ماوه‌ی کارکردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت توانی ته‌بایی و یه‌ک ریزی چ له ناو حکومه‌ته‌که‌ی یا ده‌ره‌وه بپارێزێت، ئه‌مه‌ش رۆڵێکی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو له راپه‌راندنی کاره‌کانی حکومه‌ت به‌سه‌رکه‌وتووی، و کاره خزمه‌ت گوزارییه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمینن که تا چه‌ند ته‌بای و توانای رێزدار نێچیرڤان کاریگه‌ر و رۆڵی هه‌بووه، له هه‌موو کارکردنێکی به کۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن وده‌ست نه‌هات ئه‌وه هۆکاره‌کی بۆ که‌سی یه‌که‌م ده‌گه‌رێننه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر کاره‌کان سه‌رکه‌وتوو بوو هه‌ر که‌سه بۆ خۆی ده‌گه‌رێنته‌وه، راسته ئه‌و تیمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بوون وه‌ک وه‌زیره‌کان که‌سانی به توانا وشاره‌زای لێ به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام به راشکاوی ده‌بێ ئه‌وه بڵیین له‌و کات و ساته‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تی حکومه‌تی ده‌کرد بارودۆخێکی ناله‌بار له‌سه‌ره‌تا له ئارادا بوو چ له‌سه‌ر ئه‌ستی ناوخۆی کوردستان یا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ئقلیمی، هه‌ڵبه‌ته به شاره‌زای و لێهاتووی به‌رێزیان توانی ته‌بایی و یه‌ک ریزی له ناو حکومه‌ته‌که‌ی دروست بکات و ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌هیز و سه‌ره‌کی له ناو کۆمه‌ڵدا دروست کرد بۆ یه‌ک ریزی و ته‌بایی، جگه له دروست کردنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی و وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا، هه‌ر رۆڵی به‌رێزیان بوو ئه‌مرۆ چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ته‌کانی جیهان له کوردستان کار ده‌که‌ن، جگه له کاری بازرگانی و کردنه‌وه‌ی سنوری کوردستان به رووی سه‌رمایه‌دارانی جیهانی و گه‌شه کردنی بواری ئابووری کوردستان له رێگای بازرگانه بیانی و په‌یوه‌ندی بازرگانانی کوردستان له‌گه‌ڵ دونیادا، هه‌روه‌ها روی گه‌شی کوردستان و چه‌ندین پرۆژه‌ی بایه‌خدار. نێچیرڤان بارزانی کاتێک که خزمه‌تی میلله‌ت ده‌کات له‌و روانگه‌وه نی یه که پۆستی هه‌بێت یا نا، به‌ڵکو ئه‌و له هه‌ر پۆست و شوێنێک بێت توانیویه‌تی خزمه‌ت بکات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئه‌و جگه له که‌سایه‌تی و شاره‌زای خودی خۆی، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر فێری کوردایه‌تی بووه هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌ت کردنی میلله‌تیان لا مه‌به‌ست بووه، دور له پله و پایه و چه‌ندین قوربانیان له‌و پێناوه داوه، بۆیه ئێستا جێگای سه‌رسوورمان نی یه ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی به‌هه‌مان جۆش و خرۆش به‌ڵکو زیاتریش خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی بکات، و میلله‌ته‌که‌شی پێویستی به که‌سێکی به ئه‌زموونی وه‌ک ئه‌و هه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه له‌گه‌ڵ پیرۆزبایمان بۆ کابینه‌ی نوێ که درێژه به کاره‌کانی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بدات و له‌سه‌ر هه‌مان رێره‌و رێچگه بگرێت و به‌هه‌مان له خۆبردویی هه‌وڵ بدات کاره‌کان سه‌ربخات. ( قل اعملوا فسیری الله عملکم و رسوله و المومنون)
|
|
|