له یادی 80 ساڵه‌ی ساڵرۆژی له‌دایکبوونی باشترین گۆلچی جیهانی چه‌ند زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌م یاریزانه به خوێنه‌ران ئاشنا ده‌که‌م ..
لیف یاشین له رۆژی 22/ئۆکتۆبه‌ری/1929 له وڵاتی سۆڤیه‌ت له‌دایک بووه، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1954 – 1967 دا 79 جار به‌شداری یارییه‌کانی کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی، له ساڵی 1956 پاڵه‌وانیه‌تی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سۆڤیه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1960 پاڵه‌وانی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر کردووه.
یاریزان فلادیمێر ماسلاتشینکۆ که‌وا کاتی خۆی له‌گه‌ڵ یاشین له‌یه‌ک هه‌ڵبژارده به‌یه‌که‌وه یارییان کردووه ده‌رباره‌ی ئه‌م گۆڵچییه به‌ناوبانگه ووته‌یه‌کی هه‌یه‌و ده‌ڵێت:
''لیف یاشین سومبولی تۆپی پێی سۆڤیهتییهو باشترینه له‌هه‌موو جیهاندا''
بێجگه له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، یاشین له ساڵی 1964 مه‌دالیای زیوی پێ به‌خشراوه له پاڵه‌وانیه‌تی جامی ئه‌وروپا. له ساڵانی 1958 ، 1962، 1966 و 1970 به‌شداری له‌جامی جیهانی تۆپی پێ کردووه. هه‌روه‌ها 5 جار نازناوی پاڵه‌وانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی تۆپی پێی پێدراوه، 3 جاریش له جامی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی تۆپی پێ هه‌مان نازناوی پێ به‌خشراوه. له ساڵی 1957 نازناوی مامۆستای وه‌رزشی وه‌رگرتووه له تۆپی پێی یه‌کێتی سۆڤیه‌تیدا.
تا ئێستاش به باشتری گۆڵچی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناسراوه، لیف یاشین له 20/3/1990 دا کۆچی دوایی کرد.
بۆ بینینی به‌شێک له دیمه‌نی یارییه‌کانی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆیی، ئه‌م لینکه کرته بکه:
http://www.rtarabic.com/news_all_sport/36278/video
وه‌رگێڕانی: ئاری معروف عزیز