گه‌ڕانه‌وه

بەرهەم ساڵەح وەک نێچیرڤان بارزانی دەبێ؟
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
27 تشرینی یه‌کوم, 2009 [ 12:28 ]

ئاسۆ عەلی فەرەج


یەکێک لە خەسڵەت دیارەکانی کابینەی پێنجەم و خودی سەرۆکی کابینەکە نێچیرڤان بارزانی مامەڵەی دروست و نەرم و تێگەیشتن بوو بەرامبەر بە راگەیاند و شەپۆلەکانی رەخنە و بگرە ئەو تۆمەتانەش کە بە ناڕەوا دەدرایە پاڵ سیاسیەتەکانی.
نێچیرڤان بارزانی لەسەردەمی حوکمڕانیکردنیدا توانی مێژوویەکی گەورە لە هەزمکردنی رەخنە و هێرش قبوڵ بکات و بتوانێت ئاراستەی کارکردنی خۆی بەشێوازێک داڕێژێت پانتایی ئازادیی فراوانتر بکات بۆ ئاستێک، کە زۆرجار دەبووە مایەی سەرئێشە، بەڵام هەر وەک ئەمرێکی واقیع مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد و کێشمەکێشمەکانیش نەدەبووە هۆی ساردبوونەوە لەسەر بڕوا بوون بە ئازادی میدیا لە کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی وەک بناغە دانەرێکی بەهێزی حکوومەتی هەرێم حسابێکی تایبەتی بۆ میدیا دەکرد و قۆناغی حوکمڕانی خۆی نەخستە بەردەم ئەو گومانانەوە لەلایەن هەندێک میدیای نابەرپرس بۆ خوێنەریان دروست دەکرد، ئەم سیاسەتە بووە مایەی دڵخۆشکردنی زۆرێک لە رۆژنامەنووسان و ئەو دەزگایانەی هەردوو ئاراستە کاریان دەکرد، رەخنە و بەرگریکردن لە حکوومەت، چونکە دڵنیایی بەخشین بە مومارەسەرکردنی ئازادی بیروڕا ئەرکێکی قورس بوو، هەر نێچیرڤان بارزانی وایکرد رۆژنامەنووس بە ئارامی و بەبێ ترس مومارەسەی کاری خۆی بکات.
ئێستا نێچیرڤان لە پرۆسەی دەستەواو دەستی دەسەڵات، پۆستەکەی بۆ بەرهەم ساڵەحی کاندیدی یەکێتی بەجێدەهێلێت و ئەگەری ئەوەش هەیە بەرهەم ساڵەح شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ میدیایدا جیاواز بێت لەو سیاسەتەی نێچیرڤان بارزانی پەیڕەوی لێدەکرد، ئەویش بە هۆی کۆمەڵێک هۆکار کە پەیوەندیان بە کێشەی نێوخۆی حزبەکەیەوە هەیە، پێناچێت بەرهەم بتوانێت بەشێوەی نێچیرڤان بارزانی خۆی بەرامبەر بەو شەپۆلە فراوانەی راگەیاندن بگرێت و رووبەڕوویان بێتەوە بەشێوەیەک کار لەسەر ئەدای حکوومەت نەکات، بەڵکو چاوەڕوان دەکرێت شێوازی ململانێەکانی نێو حزبەکەی پەیڕەو بکات بەرامبەر بەو میدیانەی هێرش دەکەنە سەر حکوومەت و کەسایەتی سەرۆکی حکوومەت و دەزگاکانی حکوومەت، ئەگەر سەیرێکی نێچیرڤان بارزانی بکەین لە بەرامبەر هێرشەکانی راگەیاند، ئەوا بە ئاسانی هەست بەوە دەکەیت، مامەڵەیەکی دروست و دۆستانەی کردووە لەگەڵ راگەیاندن، ئەگەرچی هەندێک جار ناڕەوایانە قسەیان لەسەر حکوومەت و سیاسەتی حکوومەت و خودی کەسایەتی نێچیرڤانیش کردوە، بەڵام شێوەی مامەڵەکردنەکەی جێگای خۆشحاڵبووە، چونکە لەسەردەمی حوکمڕانی ئەودا ئازادییەکان فراوان و مەودا درێژتر دەبووە.
aso_ali2003@yahoo.com

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani