|
حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر له شاری به‌غدا دروست بكات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و تارافیكی ئه‌و شاره. سابر ئه‌لعیساوی پارێزگاری به‌غدا رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی عێراق بڕی 3 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان كردووه. ئه‌و وێستگه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره له شاری به‌غدا دروست ده‌كرێت و دوو هێڵی ده‌بێت. هێڵێكیان درێژییه‌كه‌ی نێزیكه‌ی 18 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ده‌چێته نێو شاری سه‌در-ه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا و پاشان به‌ره‌و باكوری ئه‌و شاره بۆ گه‌ڕه‌كی عه‌زه‌مییه‌ی ده‌ڕوات. هێڵی دووه‌می نێزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و به‌نێو ناوه‌ڕاستی شاره‌كه و به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه، هه‌ر هێڵه و نێزیكه‌ی 20 وێستگه‌ی بچووكی بۆ دروست ده‌كرێت. ئه‌لعیساوی كاتی ته‌واو كردنی پڕۆژه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاند.
|