دواى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتنى ئه‌منى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ په‌سه‌ند كرا‌و دوێنیش هۆشیار زێبارى وه‌زیره‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و رایان كرۆكه‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كى مه‌بده‌ئى رێكه‌وتنه‌كه‌یان مۆر كرد ،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئایا ئه‌م رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌ى نێوان به‌غدا و واشنتۆن هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌پاراستنى هه‌رێمى كوردستان كردووه ، عارف ته‌یفور جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند" نه‌خێر ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌پاراستنى هه‌رێمى كوردستان نه‌كردووه ، به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه له‌دوو یان سێ بڕگه‌دا به‌روونى ئاماژه به‌وه ده‌كات ، كه عێراق عێراقێَكى فیدراڵیه و ده‌بێت دیموكراسى بپارێزرێت هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراسى بمێنێته‌وه ، به‌ڵام كه راسته‌وخۆ ئاماژه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان كردبێت ، نه‌خێر ئاماژه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان نه‌كردووه .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه مۆركردنى ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه به‌هێزكردنى ناوه‌ند نییه له‌سه‌ر حیسابى هه‌رێمى كوردستان ، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتى : مۆركردنى ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه به‌هێزكردنى ناوه‌ند نییه له‌سه‌ر حیسابى هه‌رێمى كوردستان ، به‌ڵكو ده‌بێته جێگیركردنى زۆر شت له‌ناوه‌ند ، وه‌كو ئیلتیزام كردن به‌زۆر له‌و بڕیارانه‌ى كه ده‌درێت ، به‌ڵێ ده‌بێته به‌هێزكردنى ناوه‌ند ، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و به‌هێزكردنه له‌سه‌ر حیسابى هه‌رێمى كوردستان بێت .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه له یه‌كێك له‌برگه‌كانى ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌حكومه‌تى عێراق ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى رێكه‌وتنى ئه‌منى له‌گه‌ڵ ڵاتانى دراوسێ ئیمزا بكات ، ئایا ئه‌مه تا چه‌ند له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورده ، له‌مباره‌وه د.سه‌عدى به‌رزنجى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌سایتى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند" ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق پابه‌ند بێت به‌ده‌ستور ئه‌وه بێگومان هیچ زیانێكى نابێت بۆ هه‌رێمى كوردستان ، به‌ڵاًم ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق پابه‌ند نه‌بێت به‌دستوره ئه‌وه به‌دڵنیایى واژوكردنى ئه‌م رێكه‌وتنه له‌به‌ره‌ژوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان نابێت ، ئێمه گۆرانكاریمان كردووه له‌م بڕگه‌یه‌دا ، سه‌ره‌تا ئه‌م بڕگه‌یه وانه‌بوو ، ئه‌مه بڕگه‌ى دووه له مادده‌ى بیست و سێ ، كه‌ده‌ڵێ حكومه‌تى عێراق بۆى هه‌یه هه‌مان رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر كه ئه‌مه‌ش وڵاتانى دراوسێش ئه‌گرێته‌وه ، ئێمه ره‌خنه‌مان هه‌بوو له سه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه كه تاراده‌یه‌ك ئه‌م بڕگه‌یه ته‌خفیف كراوه ئه‌مه یه‌ك ، دووه‌م حكومه‌تى عێراق وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانى درواسێى ئیمزا بكات ، واته ئه‌مه هیچ زیاد ناكات له‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق ، ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو كه بڵێن بوار به‌و رێكه‌وتننامه‌یه ده‌درێت ، چونكه رێكه‌وتننامه‌كه تایبه‌تیه‌كى خۆى هه‌یه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ى كه بێگومان ئه‌مه‌ریكا هێزى له‌ناو عێراق دا هه‌یه ، بارودۆخه‌كه بارودۆخێكى تره وه عێراق خۆى به وڵاتێكى داگیركراو دانراوه ، نه‌وه‌كو وڵاتێكى تر حیسابى بۆ بكات له رێكه‌وته‌نه‌كه‌دا ، له‌ژێر فشارى ئێمه‌ى كورد ئه‌و گۆڕانكارییه كراوه له‌م بڕگه‌یه‌دا .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه له برگه‌یه‌كى تردا ده‌سه‌ڵات به‌حكومه‌تى عێراق ده‌دات هێز به‌كاربهێنێت دژى هه‌ر یاخیبونێكى ناوخۆیی ، پێتان وانیه ئه‌م خاڵه روون نیه‌و راڤه‌یه‌كى زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، به‌رزنجى گوتى : ئێمه پێشنیازمان كردبوو كه به‌كارهێنانى هێز دژى هه‌ر یاخیبونێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور بێت به‌ڵام وه‌ك له ده‌قه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت : حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تى حكومه‌تى عێراق ده‌ده‌ات دژى رێكخراوى تیرۆریست و رێكخراوى قاعیده و ئه‌اونه‌ى كه له‌یاسا ده‌رچوون ، بێگومان هه‌ر كه‌سێك له‌یاسا ده‌ربچێت ئه‌وا له‌ده‌ستور ده‌رچووه ، ده‌ستوریش باڵاترین یاسایه ،له‌به‌ره‌ئه‌وه ئه‌مه هیچ زه‌ره‌رى ئێمه‌ى تێدا نییه .