KDP2

 
ته‌رمی‌ ئافره‌تێكی‌ نه‌ناسراو له‌كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌

BY KDP2

  20 تشرینی دووه‌م, 2008 [ 07:44 ]

image 

 

ته‌رمی‌ ئافره‌تێكی‌ گه‌نج له‌ناحیه‌ی‌ شوان دۆزرایه‌وه‌‌و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتریش ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كه‌ركوك كرا.
كه‌ركوك، ئاوێنه‌: به‌رێوبه‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ رایگه‌یاند"هێزه‌كانی‌ پۆلیس ته‌رمی‌ ئافره‌تێكی‌ نه‌ناسراوی‌ ته‌مه‌ن 20-25 ساڵیان له‌ناحیه‌ی‌ شوان دۆزییه‌وه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ته‌رمه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس ره‌وانه‌ی‌ یه‌كه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ كه‌ركوكیان كردووه‌.

22 بینراو:‌


      

Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party 2th branche designed by Rashid Botani