|
کۆندالیزا رایس" وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی دیکه‌ی پایه به‌رزی ئه‌مه‌ریکا ده‌قی رێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان "باغدا" و "واشنتن"یان خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌یان.
سایتی "رادیۆ سه‌وا" بڵاوی‌کرده‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له "واشنتن" رایانگه‌یاندووه، "کۆندالیزا رایس" وه‌زیری ده‌ره‌وه و "رۆبه‌رت گه‌یتس"ی وه‌زیری به‌رگری له‌گه‌ڵ جێگر‌ی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریکا "جه‌یمس کارتاریت" به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی ره‌شنووسی رێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی کۆنگرێسی وڵاته‌که‌یان کردووه. لای خۆیه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا "جێف مورێل" ره‌تی‌کردۆته‌وه، که کۆسپ له‌به‌رده‌م حکومه‌تی ئومه‌ریکا سه‌باره‌ت به رێککه‌وتننامه‌که هه‌بێت. "مورێل" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که، رێککه‌وتننامه‌که کاتی ته‌واو به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پێناو مه‌شق‌پێکردنی هێزه‌کانی عێراق و ئاسانکردنی کاره‌که‌یان به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی گروپه تیرۆریستییه‌کان ده‌به‌خشێت.
|