|
نه‌وتی هه‌ردوو كێڵگه‌ی زاخۆ و ته‌قته‌قی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی بۆریی نه‌وتی جیهانه‌وه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه و حكومه‌تی عیراقیش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نارده‌یه ڕازییه. له‌چوارچێوه‌ی كاری (5) لیژنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دروست بووبوو، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه هاتووه‌ته‌دی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنرابوو. ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه زانیویه‌تی له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و ڕازیبوون كه نه‌وتی هه‌ردوو كێڵگه‌ی زاخۆ و ته‌قته‌ق ببه‌سترێته‌وه به عیراقه‌وه و تێكه‌ڵ به بۆری نه‌وتی جیهان بكرێت بۆ ناردنه ده‌ره‌وه. به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیتر "ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و دوو كێڵگه‌یه ڕۆژانه ده‌گاته نزیكه‌ی (100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت". چاو‌دێر و پسپۆڕانی بواری نه‌وت و ئابووری ئه‌و هه‌نگاوه به گرنگده‌زانن، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌نگاوه‌كه ئیجابییه به ئاراسته‌ی هه‌ڵكشانی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه ماوه‌یه‌ك بوو ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی عیراق له‌دابه‌زیندابوو. چاودێرانی ئه‌و بواره وایده‌بینن ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ناردن و فرۆشتنی نه‌وت و زیادكردنی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و له‌ڕێیه‌وه ده‌توانرێت په‌ره به‌لایه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بازرگانی بدرێت.
|