ئه‌و جه‌خت كردنه‌وه‌ى دكتۆر ئیدریس هادى وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له میانه‌ى سه‌ردانێكى مه‌یدانى بوو بۆ كۆلێژه‌كانى ئه‌ندازیارى و په‌روه‌ره‌ى وه‌رزش و كشتو‌كاڵى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون و چۆنییه‌تى به‌رِێوه‌چوونى درووستكردنى هۆڵى خوێندن له‌م كۆلێژانه.
جێ به جێ كردنى ئه‌م پرِۆژه‌یه به گوژمه‌ى (9.500) نۆ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار له لایه‌ن كۆمپانیاى ( وۆل تایس فۆرم)ى ئه‌مریكى ئه‌نجام ده‌درێت، كه به (48) سه‌عات هه‌یكه‌لى یه‌كه‌كه دروست ده‌كرێت و له ماوه‌ى (15) رۆژ گشت پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى بۆ دابین ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش جێگاى (200- تا 250) قوتابى ده‌بێت كه له (4) چوار هۆَڵى خوێندن و دوو ژوور بۆ مامۆستایان پێك دێت.
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا كه به‌رِێوه‌به‌رى پرِۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت یاوه‌رى بوو. وه‌زیرى خوێندنى بالاَ هۆكارى دواكه‌وتنى پرِۆژه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه قالبى كۆنكرێت بۆ درووستكردنى هۆڵه‌كان له ئه‌مریكاوه له رێگاى كه‌شتى یه‌وه بۆ كوردستان هاتوون وجگه له‌مه‌ش له ولاَتى توركیا هه‌ندێگ گرفتى گواستنه‌وه په‌یدابوو.
هه‌روه‌ك ئاشكراشیكرد له ئێستادا (90%) پرِۆژه‌كه له قه‌زاو ناحییه‌كانى كوردستان وه‌كو سۆران و شه‌قلاَوه‌و ئامێدى و زاخۆ‌و هه‌ڵبه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار ته‌واو بوونه‌و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكیش (200) هۆَڵه‌كه له گشت شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان به هه‌رسىَ پارێزگاوه ته‌واو ده‌بێت.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا برِیار درا قوتابیانى كۆلێژى ئه‌ندازیارى و كۆلێژى ته‌كنیكى به‌شى بیناسازى و كاره‌با به گشت قوناغه‌كانى خوێندنییه‌وه به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاربوون له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه هاوچه‌رخه كه ئه‌زموونى كۆمپانیاكانى ولاَتى ئه‌مریكایه سه‌ردانى پرِۆژه‌ى درووستكردنى ئه‌م هۆلاَنه بكه‌ن تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى ئاشناى چۆنییه‌تى دروستكردنى پرِۆژه‌كه ببن.