|
چه‌ند به‌رپرسێكی دیموكراته‌كان رایانگه‌یاندووه، باراك ئۆباما ره‌ش پێستێكی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا كاندید كردووه. سی ئێن ئێن بڵاویكردۆته‌وه، دوو سه‌رچاوه‌ی جودا له پارتی دیموكراته‌كان ئاشكرایانكردووه، باراك ئۆباما سه‌رۆكی داهاتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "ئه‌ریك هۆڵده‌ر" كه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی (بیل كلینتۆن) جێگری داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا بووه، ئێستا بۆ پۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردووه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه، هۆڵده‌ر "57 ساڵ"ـه تا ئێستا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی تازه‌ی وه‌ڵامی باراك ئۆبامای نه‌داوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه هۆڵده‌ر به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فه‌رقاییه و یه‌كه‌م ره‌ش پێسته كه بۆ پۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا كاندید كراوه.
|