|
سه‌ید سادق – ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین رۆژی هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و ئافره‌تان له سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوین كچێكی تازه پێگه‌یشتووه خه‌ڵتانی خوێن كرا‌و چه‌ند كه‌سێكی خانه‌واده‌كه‌ی به تاوانی كوشتنی ده‌ستگیركران.
كاتژمێر 11 له گوندی (بایه‌ڵه)ی سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌رمك له سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوین له رووداوێكی ته‌واو روون نه‌بۆوه كچێكی 19 ساڵه به ناوی (شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د) گیانی له ده‌ستدا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلسی پێنجوین تایبه‌ت گوتی:" به تاوانی كوشتنی نا راسته‌وخۆی ئه‌و كچه ئێستا باوك و برایه‌كی و دوو ئامۆزای به ماده‌ی 406 كه تایبه‌ته به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستگیركراون.سه‌رچاوه‌كه گوتیشی": به‌پێی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون تاوانبارن له خۆكوشتنی ئه‌م كچه‌یه تازه پێگه‌یشتووه و كێشه‌كه‌ش له‌سه‌ر گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی روویداوه".له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی ئه‌و كچه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، گوتی:" پێشووتر كوڕێكی هاوته‌مه‌نی شادان چه‌ند جارێك خوازبێنی ئه‌و كچه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌م كچه به‌م كاره رازی نه‌بوون به‌ڵام كچه‌كه مكوڕبووه شوو به‌و كوڕه بكات".هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه پۆلیسیه‌كه باسی له راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی خانه‌واده‌ی كچه‌كه پێی راگه‌یاندین، كه له كاتی شۆردنی ته‌رمی شادان هیچ شوێنه‌وارێكی گوله به‌سته‌یه‌وه دیارنه‌بووه ، به‌ڵكو شوێنه‌واری برینه‌كان شوێنی ته‌ور بوون.
|